بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا لە پەراوێزی دووهەمین ڕۆژی مانۆڕی پێغەمبەری گەورە سەبارەت بە ڕاهێنانە ئەنجام دراوەکان لە ئەم قۆناغە لە مانۆڕەکە وتی: ئەمڕۆ لە کردەوەدا ئەنجامی ئەو گەڵاڵەگەلە کە هەبوومان، بینی.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سەرجەم ئەو چەک و جیهازاتانە کە بەکارهێنران خۆجەیی بوون و کوالێتی باشیان هەیە، وتی: ئێمە ئەمڕۆ ڕاهێنانی بەرگری لە دوورگەکانمان ئەنجام دا و نیشانمان دا پێش لە ئەوەی کە دوژمن بیەوێت نزیکی دوورگەکان ببێتەوە تێکیاندەشکێنین. یاریی شەڕی ئێمە ئەوەیە کە پێش لە ئەوەی کە دوژمن بتوانێت نزیکی کەنارەکانی ئێمە ببێتەوە، بیڕووخێنین.
Your Comment